ک.م.م.ک:
چوارشەممە٢٥ی جۆزەردانی٢٧٢٢ی کوردی، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە عەمبارێکی سووتەمەنی لە گوندی هانی گرمەڵە سەر بە نەوسوودی پاوە دوو گەنج بە ناوەکانی میلاد کەریمی ١٨ساڵ تەمەن کوڕی عوسمان و پووریا محەممەد جان ١٦ساڵ تەمەن، کوڕی مووسا، گیانی خۆیان لە دەست داوە و مێرمنداڵێک بە ناونیشانی سۆران عەلیمرادی ١٦ساڵ تەمەن تووشی سووتان هات.
بە پێی هەواڵەکە، پاش ئاگرکەوتنەوە لە هەماری سووتەمەنی، ماشێنێکیش ئاگری تێبەربوو کە بەو هۆیەوە میلاد کەریمی دەمودەست گیانی لە دەست دا و پوویا محەممەد عەزیزیان پاش گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە گیانی خۆی لە دەستدا.
شیاوی باسە کە، لەم ڕووداوە سۆران عەلیمرادی ــش، بە گرانی خەساری پێگەیووە و لە نەخۆشخانەی پاوە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.
شیاوی باسە کە، کەسانی کۆچکردوو و مێرمنداڵە خەسار پێگەیشتووەکەی ئەم ڕووداوە، هەموویان سەرقاڵی کاری گواستنەوە و کڕین و فرۆشتنی سووتەمەنی بوون.
ق.ش


