لە شارە جیاجیاکانی کوردستان ٥ هاوڵاتی لێپرسینەوەیان لێکرا و دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

کەسانی دەستبەسەرکراو بەناوەکانی: ئەمیر نەدیمی خەڵکی کامێران، دیاکۆ کەبوودوەند خەڵکی دیواندەرە، تەیموور نەهرامی خەڵکی سنە و ئومید موحیبیزادە خەڵکی دێولان کە لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و هەواڵی سەبارەت بەم کەسانە پێشووتر لەلایەن ڕاگەیەندراوەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو کرابوویەوە، هەنووکە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتت ئێران لە سنە لەژێر لێپرسینەوەدان.

هەروەها هاوڵاتییەکی دیکە بەناونیشانی شارام ئەزگورتن خەڵکی مەهاباد کە لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانە گشتگیرەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لە شوێنی دەستبەسەری و چارەنووسی ناوبراو بەدەستەوە نییە و بەدواداچوونەکانی کەسووکار و بنەماڵەکەی بێ ئەنجام ماوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *