٧٢ کاتژمێری ماوە مێهدی پاک گوفتار ئێعدام بکرێت

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، مێهدی پاک گوفتار  لە دایک بوی ١٣٦١ی  هەتاوی خە ڵکی گوندی فاتمیە سەر بە شارستانی ئیلام  لە ڕۆژهە ڵاتی کوردستان بە تۆ مەتی پەیوەندی بە تاوانی مادە هۆشبەرە کان سێ ڕۆژی تر ئێعدام دەکرێت .

دایک و باوکی نەخۆش و بەساڵاچووی ناو براو ماوەی دوو مانگە لە بەرانبەر نوسینگەی بەرپرسی قوەی قەزاییە دەستیان داوەتە مان گرتن و سوورن لەسەر بێتاوانی کوڕەکەیان و دەس ڕاگرتن لە سێدارە دانی .بنەماڵەی ناوبراو دەڵێن نوێنەری خامنەییش داخوازی لێبوردنی بۆ ئێعدامەکەی کردوە،بەڵام  داخوازیە کەی ئەویش ئەرێنی نەکراوە و بڕیارە ڕۆژی ٢٣ ی پوشپەڕ مێهدی پاک گوفتار لەسێدارە دەدرێت .

مێهدی لە ساڵی ١٣٨٩وە لە زیندانی ناوەندی ئیلام بەند کراوە .لە ڕاپۆرتە کەدا هاتوە ناو ببراو تۆمەتبارە بە قاچاخی پێکردن بە 10کیلو “شیشە” کە لە دەستی هاوڕێ کەیەوە دەیگرن و هاوڕێکەی لە لێپرسینەوە کانیدا دانی بەوە دا ناوە کە ئەو مادە هۆشبەرانە هی مێهدی  خۆش گوفتارە ،کە ئەمە ش لە ڕاستیەوە دوورە .لەو پەێوەندیەدا باس لەوە دەکرێت کە دایک وباوکی مێهدی بەساڵاچوو وتەمەنیان ٧٠ و٦٨ ساڵەن و دایکی توش بوو بەنەخۆشی ام ــ اس .بەو باوەڕەی کە کوڕە کەیان بێ تاوانە ماوەی دوو مانگە لە بەر نوسینگەی  ئامولی لاریجانی دا دەستیان داوەتە مان گرتن ، بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەر نە گرتوە.

پێویستە وەبیری بێنینەوە لەو دویانەدا ئەحمەد شەهید ڕاپۆرتەری تایبەت بە مافی مرۆڤی نێو نەتەوەیی لەسەر ئێران ،داخوازیکی ئاراستەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی کردوە ،کە سزای ئێعدام لابەرن .ئەو بە تیشک خستنە سەر ئەوەی ژمارەی ئێعدامیەکان لە ئێراندا ڕووی لەزیادیە ، خوازیاری وەستانی جێبەجێ کردنی سزا بۆ ئەو کەسانە بوو کە زۆربەیان ،بە هۆی قاچاخ کردنەوە بە مادە هۆشبەرەکان یان” قەتڵ”وە بە ئێعدامیان سزا دەدرێن .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: