درێژەدان بە وەدەرنانی کرێکارانی پۆڵا زاگرۆسی کوردستان

پاش وەدەرنانی ۲۰۰ کرێکاری پۆڵا زاگرۆسی کوردستان، بۆ۱۱ کرێکار لەو ۲٨ کرێکارەی دیکەی ئەم کۆمپانیایە  نامەی کۆتایی هێنان بە کارکردن بەواتای وەدەرنانیان بۆ ئاراستە کراوە.

بەووتەی ئەم کرێکارانە کە سەرقاڵی بەدواداچوونی ڕەوشتی خۆیانن، لەسەرەتای گوڵانی ئەمساڵەوە لەشوێنی ئیشەکەیان ئامادە نابن  وئەمە لەحاڵەتێکدایە کە مووچەی چەندد مانگی وەدواکەوتوویان هێشتا پێ نەدراوە.

لڕاپۆڕتەکەدا هاتووە کە کومپانیای پۆڵا زاگرۆس لەڕەشەمەی ۹۲ لەلایەن بەشدارانی سەرەکی ئەم کومپانیایە وەکوو سندووقی خانەنشینی ووڵات ،سندووقی خانەنشینی کارمەندانی پۆڵا وڕێخراوەی دابین کاری کۆمەڵایەتی بڕیاری داخستن وهەڵوەشاندنەوەی دەرکرا.دوابەدوای ئەم بڕیارە ۲۰۰ کەس لەکرێکارانی ئەم کومپانیایە وەدەرنران. کەهەرلەو  کۆڕەدا بڕیاردرا ۲٨ کەس لە کرێکارەکان بەمەبەستی جێبەجێ کردن وڕاپەڕاندنی هەندێ کار وپاراستنی ئەو سامانەی لەوشوێنە سەرف کراوە درێژە بە ئیشەکانیان بدەن ومووچەکانیشیان لەلایەن بەشدارانی ئەوکومپانیاوە پێ بدرێت بەڵام تابە ئێستە بەشداران لە جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە تەفرە ڕۆیشتوون.

ئەم کرێکارانە دەڵێن بەپێچەوانەی بڕیاروبەڵێنی کۆبوونەوەکە ، وەدەرنراین ومووچە نەدراوەکانیشمان وەرنەگرتووە،هەربۆیە لە ئیدارەی کاری قوروە  دژبەو پێشێل کارییە سکاڵامان تۆمارکردووەو چاوەڕێی بەڕێوەچوونی کۆڕوکۆبوونەوەی چارەسەری ناکۆکییەکانین.

جێی وەبیر هێنانەوەیە کەلەسەرەتای ساڵی ڕابوردووەوە تا هەنووکە پترلە ۳۰۰۰ کرێکار کەلە کومپانیا پیشەییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرقاڵی کاربوون بێکار کراون ئەمە لە سەروبەندێکدایە کە زۆرینەی کارناسان ئاماری بێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەپترلە ٥۰ لەسەد مەزەندە دەکەن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: