بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تەندرووستی دەروونی بکەری کوشتنی حەنانە غیاسی لە حاڵەتێکدا لەلایەن پزیشکی یاساییەوە پەسن کرا کە تیمی جینایی، وردەکاری ئازاردانی چەندد منداڵی لەلایەن پیاوێکی جینایەتکارەوە ئاشکراکرد.تاوانبار پاش ناسینەوەی لەلایەن منداڵانەوە ، ئازاردانی منداڵانی بەدانپێدانانی خۆی پشتڕاست کردەوە.
عەال ژیان دادستانی شاری سونقوڕو کایای لەهەمبەر دواین وردەکارییەکانی دۆسیەی ئەو کچە پێنج ساڵانەی کەبەدەستی پیاوێکی دراوسێیان کوژرابوو بەهەواڵنێری جامی جەمی ڕاگەیاند:کاتژمێر ۱٥ی بیستوشەشی جۆزەردانی ئەمساڵ بنەماڵەیەک لەڕێی پێوەندی تلەفوونەوە بە پۆلیسیان ڕاگەیاند کە کچەکەیان بەناوی حەنانە غیاسی لە شارۆچکەی وەلی عەسیری شاری سونقوڕوکلیایی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ون بووە،لەدرێژەدا دۆسیەکەی لەلایەن لێپرسەر یەزدان نووری زاد لە بەشی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرا پێچرایەوە.
لەدرێژەی ڕاپۆڕتەکەدا ڕایگەیاند:بە ئیزنی قەزایی، گەڕان وپشکنینی ڕێداران وگرووپی فریاکەوتن ومانگی سوور وخەڵکی گەڕەکەکە دەستی پێکرد.کەبۆڕۆژی دواتر یەک لەسەربازەکانی گرووپە پشکێنەرەکە تەرمی حەنانەی لەحاڵەتێکدا دەست وپێی کچەکە بە پانتۆڵی ژنانە بەسترابو دۆزییەوە، کچەکە بە پشتێنی پانتۆڵ پڕوکێنرابوو.
گرووپی پشکێنەر پاش دەرەنجامە کۆتاییەکان ولێدوانی دراوسێ وخەڵکی گەڕەک لەسەرئەم مژارە کوتی کە ۱۰بۆ ۱۲بنەماڵە بەئامادەبوونیان لە پولیسی ووشیارکەرەوە(آگاهی) زانیاریگەلێکیان دابە دەستی پولیسەوە کە دەری دەخست کچە کەمتەمەنەکانی ئەوان لەساڵی ڕابوردووەوە تا بەرلە ون بوون وکوشتنی حەنانە،کەوتوونەتە داوی گەنجێکەوەو وئازاردراون ودەسدرێژیان کراوەتە سەر ولەترسی ئابڕووی خۆیان سکاڵایان تۆمار نەکردووە،
دادستانی شاری سونقوڕ وکلیایی درێژەی پێ داوکوتی:دوابەدوای ئەوە ڕێداران ئەو پیاوەی ساڵی ڕابوردوو شیمانەی لەسەربو بەتۆمەتی دۆسیەیەکی منداڵ ئازاری وەکوو یەکەم گومانلێکراوو خستە بن چاوەدێرییەوە.پاشان بۆیان دەرکەوت کە شوێنی ژیانی ئەو پیاوە لە دراوسێیەتی بکوژەکەیە.هەربەو جۆرە لەپولیسی ووشارکەرەوە لەدوای لیپرسینەوە دانی پێدانا کە حەنانەی دزیوەو پاشان کوشتوویەتی.
لێکۆڵینەوەکان دەری دەخەن کە ویستوویەتی دەسدرێژی بکاتە سەری. هەروەها پاش ئامادەبوونی ئەو منداڵانەی ئازارو خەساری پێ گەیاندبوون، بەناسینەوەی منداڵەکان ئەویش دانی پێدانا ئەو تاوانانەیشی کردووە.
کارناسانی پزیشکی یاسای لەسەر دۆخی دەروونی تاوانبارەکە ڕایان گەیاند کە ناوبراو لە تەندروستی تەواوی دەروونی دایە.وپاشان دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگا کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان