قەیرانی بژێوی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ شارەکانی کوردستان لە پێشەنگی پێوەری مەینەتیدا

ک.م.م.ک:

بەپێی نوێترین داتاکانی “ناوەندی ئاماری ئێران”، پارێزگای سنه بە پێوەری مەینەتی ٧٧.٢٪، لە سەرووی قەیرانەویترین ناوچەکانی جوگرافیای ئێراندا جێگیر بووە. ئەم پێوەرە کە لە ئەنجامی کۆکردنەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی ١٢ مانگە و ڕێژەی بێکاری ئەژمار دەکرێت، وێنەیەکی ڕوون لە خراپیی دۆخی ئابووری و بژێوی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەخاتە ڕوو.

بەپێی ئەم ئامارە، ڕیزبەندی پارێزگاکانی دیکەی کوردستان بەم شێوەیەیە:

  • کرماشان: ٧٥٪ (پلەی دووەم)
  • لوڕستان: ٧٤.٤٪ (پلەی سێیەم)
  • ئیلام: ٧١.٨٪ (پلەی چوارەم)
  • ورمێ: ٦٦.٧٪ (پلەی یازدەیەم)
    ئەمە لە کاتێکدایە کە تێکڕای پێوەری مەینەتی لە هەموو ئێراندا ٦١.٣٪ ڕاگەیەندراوە.

جێی ئاماژەیە کە ئەم دۆخە دەرەنجامی ساڵانێکی درێژ لە دابەشکردنی نادادپەروەرانەی سامان، کۆکردنەوەی پیشەسازی و دەرفەتەکان لە ناوچە ناوەندییەکان، بێبەشکردنی ژێرخانی و هەڵاواردنی سیستماتیکە دژ بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ دۆخێک کە بووەتە هۆی قووڵبوونەوەی کێشەکانی بژێوی، بێکاری، قەیرانی تەندروستی دەروونی، زیادبوونی خۆکوژی، ئاڵوودەبوون بە مادە سڕکەرەکان و زیانە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *