ناونیشانی حەوت هاوڵاتیی کوردی گیانبەختکردووی سەرکوتە خوێناوییەکەی بەفرانبار ئاشکرا کرا

ک.م.م.ک:

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک بەسەر سەرکوتکردنی بەربڵاو و خوێناویی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە، ناونیشانی حەوت هاوڵاتیی کورد کە لە کاتی ئەم ناڕەزایەتییانەدا لە شارە جیاجیاکانی جوگرافیای ئێران گیانیان لەدەستداوە، پشتڕاست کرایەوە.

بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، ئەم پێنج هاوڵاتییە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانیان بەخت کردووە:

  • مستەفا لوتفی: تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی کرماشان و نیشتەجێی تاران.
  • زەهرا عەیدی‌نژاد: تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی قوچان و نیشتەجێی مەشهەد.
  • سەجاد شاقەلانی: گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی ئەلوەندی قەزوین.
  • محەممەدحسێن ڕەشتیانی: گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی کەنگاوەر و نیشتەجێی کەرەج.
  • سامان نەزەری: تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی کرماشان.
    هەروەها ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی، دوو هاوڵاتیی تری کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژران:
  • محەممەد شەهگولی: لە کوردانی یارسان و نیشتەجێی شەهریاری تاران.
  • ڕەزا حەسەن‌زادە: تەمەن ٢٩ ساڵ و نیشتەجێی تاران، کە تەنیا ٢٤ کاتژمێر پێش ڕێوڕەسمی مارەبڕینەکەی کوژرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *