ک.م.م.ک:
سێشەممە ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک بەناونیشانی عەلیمراد ناسری، ٤٠ ساڵ تەمەن و خەڵکئ خوڕەماوا لە زیندانی سمنان و حەوتوویەک دواتر ڕێکەوتی سێشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی ماهان ڕەشیدی ٢٨ساڵ تەمەن و خەڵکی ئەلیگوودەرز لە زیندانی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
شیاوی باسە کە عەلیمراد ناسری بەتۆمەتی پەیورندیدار بە مادە هۆشبەرەکان و ماهان ڕەشیدی بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە تێهەڵچوونێکی سەرشەقام لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.
ق.ش


