بۆکان؛ زیندانییەکی سیاسی بەهۆی ڕاوەستانی دڵ و کەمتەرخەمی پزیشکی گیانی لە دەستدا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، زیندانی سیاسی لە مێژینە کاوە ئەحمەدزادە، کە خولی زیندانییەکەی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان تێپەڕ دەکرد، بەهۆی ڕاوەستانی دڵ و کەمتەرخەمی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و بەرپرسانی زیندان گیانی بەخت کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە و بەپێی کوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، کاوە ئەحمەدزادە لە ڕۆژانی ڕابردوو تووشی ڕاوەستانی دڵ ببوو و چەندد ڕۆژ بەر لە مردنی هەستی بە ئازاری قورس دەکرد بەڵام بەرپرسانی زیندان خۆیان دەبوارد لە ڕاگواستنی بەپەلەی بۆ ناوەندی دەرمانی و بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکییەوە کۆچی دوایی دەکات.

شیاوی باسە کە ناوبراو لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بەبۆنەی چالاکی سیاسی، سەرجەم نێزیک بە دە ساڵ زیندانی لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی تێپەڕاندبوو و بەردەوامیش لە دەسڕاگەیشتن بە خزمەتگوازاری پزیشکی وەکوو هەر زیندانییەکی سیاسی دیکەی کورد بایەخمەند نەبوو.

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، تەرمی زیندانی سیاسیی لە مێژینە کاوە ئەحمەدزادە کە پاش مردنی بۆ پشکنین بۆ پزیشکی یاسایی ورمێ گوازرابوویەوە، بەبێ ڕوونکردنەوە سەبارەت بە هۆکاری گیان لە دەستدانی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *