ورمێ؛ گیانبەختکردنی دوو هاوڵاتی لە کاتی کۆڵبەری بەهۆئی خێزەرەی هەرەس

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، جاندار ئەحمەدی و مەعسووم ئەحمەدی، دوو ئامۆزای خەڵکی ناوچەی سۆمای برادۆستی سەربە ورمێ، لەکاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنووری لەگەڵ باکووری کوردستان، بەهۆی خێزەرەی هەرەس گیانیان بەختکرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم ڕووداوە لە بەرزاییەکانی سنووری و لە دۆخی کەش و هەوای قورس ڕووی داوە و نەبوونی کەرەستەی فریاگوزرای و هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا، ڕەوتی فریاکەوتنی وەپاش خستووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *