ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەکی ٢٠ساڵ تەمەن بەناونیشانی سینا شەخسی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ نواندنی بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری ورمێ ڕاگوازراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان لەکاتێکدا سینا لە ماڵی باوەگەورە و دایەگەورەی بووە هێرشیان کردۆتە سەری و تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی، دۆخی یاساییو شوێنی ڕاگیرانی بەردەست نییە.
شیاوی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە گەنجە نەزانراوە.
ق.ش


