کامێران؛ برینداربوونی سێ ژینگەپارێز لە چیاکانی شاهۆ لەلایەن ڕاوچیەوە

ک.م.م.ک:

یەکشەممە، ٩ی سەرماوەزی 2725ی كوردی، لە ناوچەی پارێزراوی «شاهۆ و کۆساڵان» لە سنووری نێوان کامێران و سەوڵاوا، ٨ ڕاوچی هێرشیان کردە سەر ژینگەپارێزان، کە بەهۆی ئەوەوە سێ ژینگەپارێز لە لایەن سەر، پشت و لاق بریندار بوون.

بەپێی وتەی فەرزاد زەندی، بەڕێوەبەری گشتی ژینگەپارێزی پارێزگای سنە، ژینگەپارێزان لە کاتی گەشتی شەوانەدا تووشی ڕاوچیەكان دەبن و دوای فەرمانی «وەستان»، بەر هەڕەشەی چەک و بەردهاویشتنی ڕاوچیەكان دەكەون.

ئەم ڕووداوە لاوازیی یاساکانی پاراستن، نەبوونی ئامرازە بەرگریەكان و گرینگی نەدان بە سەلامەتی ژیانی ژینگەپارێزان لەلایەن حكومەتەوە دەردەخات.
ژینگەپارێزانی کە بەبێ کەرەستە و پشتگیری یاسایی پێویست، هەمیشە بەرگری لە ژینگەی سرووشتی دەکەن، لەلایەن مافیای ڕاو، زەوی‌ و موڵك و ماڵی گشت ژیانیان لە مەترسی دایە.
ج. ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *