ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٥ ، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٩ ساڵ بە ناونیشان هێمن خورشیدی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بەبێ فەرمانی دادوەری لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەریان کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە.
E.Sh


