جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی چوار زیندانی دیکە لە ورمێ

KMMK:

هەینی 20 ی خاکەلێوەی 20721ی کوردی، چوار هاوڵاتی بەندکراو لە زیندانی کۆماری ئیسلامی تاوانبار بە مادە هۆشبەرەکان له ورمێ بە ناوەکانی مەحموود بایزید، عەلی محەممەد زادە، ئەرشەد حەیدەری و حەمید نەجمی لە لایەن ڕایەدارانی زیندانەوە ئێعدام کران.

بەپێی هەواڵەکان، مەحموود بایزید له بەندی 15، عەلی موحەمەد زادە لە بەندێ14، ئەرشەد حەیدەری لە بەندی14و حەمید نەجمی لە بەندی 14ی زیندانی ناوبراو بوون.

شیاوی باسە، ڕۆژی 15ی خاکەلێوە 7 کەس لەو زیندانیانەی کە سزای مادە هۆشبەرەکانیان لەسەر بوو، بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازران و بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیەندرابوو کە سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ئێعدام دەکرێن.

بە پێی لێدوانی بنەماڵە ی زیندانیەکان، ئەو چوار زیندانییە بۆ بەندەکانی خۆیان گەڕێنرابوونەوە و ئەحەد حەبیب وەند و سادق مەحی لە بەندی 6 و محەممەد مەحموودی کورنا لە ژووری ژمارە 3ی زیندانی ئێران لە ورمێ لە پێوەندی لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان لە لایەن سیستمی جێبەجێکاری زیندانەوە ئێعدام کڕان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *