مەترسی لەناوچوونی قامیشەڵانەکانی زرێبار

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، لە سەرەتای ساڵی ٢٧٢٣ی کوردییەوە پتر لە ۴۰ دۆنم لە قامیشەڵانەکانی دەورووبەری زرێباری مەریوان بە هۆکاری دەستێوەردانی مرۆیی لە ئاگردا سووتێنراون.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، گۆلی زرێباری مەریوان کە یەک لە دەگمەن گۆلەکانی ئاوی شیرینی جیهانە و بێجگە لەوەی ژینگە سەدان جۆر ماسی و ئەو گیاندارانەیە کە لە ئاودا دەژین هەزاران باڵندەیش لەو قامیشەڵانەدا پەنایان گرتووە و هاوکات جوانی و دەگمەنی ئەم گۆلە بە قامیشەڵانەکانییەوە لە ساڵدا هەزاران گەشتیار بۆ مەریوان ڕادەکێشێ، بەڵام هەر ساڵەو لە زنجیرە ئاگرکەوتنەوەگەلێکدا دەسووتێنرێن و کارەساتی ژینگەیی گەورەی لێدەکەوێتەوە کە هەموو گرێدراوی ناکارەمەیی و هەست بە بەرپرسیارەتی بەرپرسانی حکوومی پەیوەندیدارە و سەرەڕای بەدواداچوونی چالاکانی ژینگەیی هەرجارە و لە وڵامدانەوە خۆیان دەبوێرن.

شیاوی باسە کە، سەرۆکی ئیدارەی ژینگەی حکوومەت لە مەریوان لە هەندێ لێداون و ئاخافتندا کوتوویە: لە دەسپێکی زەرد و ویشکبوونی قامیشەڵانەکانی گولی زرێبار تا ئەوڕۆ نێزیک بە ۴۰ دۆنم لەو قامیشەڵانانە لە ئاگردا بوون بە پۆلوو کە لەلایەن کەسانی هەلپەرست بەبێ هۆکار و هانەیەکی بەرچاو ئاگریان کردۆتەوە.


جێی سەرنجە بەرپرسانی حکوومەت باسی پەیوەندی ئەو کەسانە بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە نادرکێنن و هەوڵی شاردنەوەی دەدەن ئەمە لە کاتێکدایە کە لە دەڕۆژی ڕابردوو چوار جار ئاگرکەوتنەوەی بەهێز هاتۆتە ئاراوە و مەترسی جیددی بۆ مانەوە و نیشتەجێبوونی باڵندە کۆچەریەکان ساز کردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *