ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی فەرید عەبدیلوور یەکێک لە خەساربەرکەوتوانی چاو و لە چالاکان و پێشڕەوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی شاری سنە، دەستیدایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
شیاوی باسە کە فەرید عەبدیپوور لە سێ مانگی دەسپێکی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ڕۆڵێکی بەر چاوی هەبوو لە ڕێخستنی خۆپیشاندەران و پاش ئەوە بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران فیشەک بەر چاوی چەپی دەکەوێ و کوێر دەبێت.
جێی سەرنجە تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری خۆکوژی ئەم چالاکوانە بەردەست نییە.
ق.ش


