شنۆ؛ ئازادی کاتی هاووڵاتێکی دەستبەسەر کراو بە دانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

یەکشەممە رێکەوتی ١٧ی ڕەزبەری ساڵی٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی فەردین خۆش خانەقا، کوڕی لوقمان، خەڵکی گوندی نەڵیوان سەر بە شاری شنۆ، تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەیەی کاتی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئازاد کرا .

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە لە کاتی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی جەماوەری شاری شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کرا بوو، و دواتر دەستبەسەریان کرد بوو.

ر .خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *