مەهاباد؛ چالاکێکی سیاسیی ٢٠مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یوونس تەنهایی چالاک و زیندانی سیاسی خەڵکی گوندی هەمزاوا سەربە شاری مەهاباد کە لە زیندانی ڕێژیم لەو شارە ڕاگیراوە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابەوە بەسەرۆکایەتی دادوەر یاسر گووزڵی ٢٠مانگ حوکمی زیندانی بۆ دەرکراو پێی ڕاگەیەندرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو تۆمەتی ئەندامەتی و هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیمی خراوەتە پاڵ و هەروەها خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە یوونس تەنهایی لە کۆتاییەکانی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ماوەیەک بۆ زیندانی ڕێژیم لەو شارە ڕاگوازرا. هەروەها ناوبراو ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی جارێکیتر دەسبەسەر و زیندانی کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *