زیندانییەک لە ئیلام لە سێدارە درا

ک.م.م.ک:

بەپێی راپۆرتەکان، سێشەممە ۲۶ـی بەفرانباری ۲۷۲۳ـی کوردی، زیندانییەک بەناو موحسێن مێهری خەڵکی ئیلام لەگرتووخانەی ڕژێمی ئێران لەو شارە لە سێدارە درا.

شایەنی باسە، ناوبراو پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن سیستەمی دادوەری ئێرانەوە بە سێدارە سزا درا.

جێگای ئاماژەیە، لەسێدارەدانی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن مێدیای ناوحۆی ئێران و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕژێمەوە بایکۆتی هەواڵی کراوە.
م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *