kmmk:
بەپێی ئەو بەڵگە و دیکۆمێنتانەی بڵاو دەکرێنەوە و ئەنجوومەنە ژینگەپارێزیەکان چاودێری دەکەن و ڕۆڵێکی بەرچاویان لەپاراستنی سرووشت وژینگەی کوردستان هەیە ،کەسانێکی زۆر هاوشێوەی مافیا سەرقاڵی بڕین و فرۆشنی بەردەوامی داڕستانەکانن ولەزۆر شوێندا ڕووبەرێکی بەرفراوانیان ڕووتانەتەوە وکردوویانە بە خەڵووز و لەزۆر شوێنی دیکەیش لەڕێی لۆدێر وشوڤڵەوە دارستانەکان هەڵدەکەنن ودەیکەن بە ماڵی تایبەتی(خانە باغی) ،و نموونەی لەم شێوەیە هێکجار زۆرە وئێمە تەنیا چەندد وێنەیەکی لێ بڵاو دەکەینەوە .

بەپێی وێنەکە ناوبەری گوندەکانی نژمار وشارانێ ، هەروەها حەسەن ئاوڵە و ئەسراوا، وەک لە ێنەکە دەبینرێ چ خەسارێکی گەورە دەگەیەنن بە ژینگە وسرووشتی گشتی کوردستان.

شیاوی باسە بەپێی ئەوەی تێچووی غەرامەی ئەو زەوییە داگیرکراوانە لەکڕینی پترە ، و حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێی بە خاوەن دەرناکەون ،کۆمەڵێک مافیای سەر بەحکوومەت و ساماندار سەرقاڵی مامەڵە وکاولکاری ژینگەی کوردستان و ئەویش بە ئاشکرا جێ پێی حکوومەت وسپای پاسدارانی پێوە دیارە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


