ک.م.م.ک:
زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی مەحکووم بە زیندانی تاهەتایی، پاش نەشتەرگەری فیبرۆم لە ناوەندێکی دەرمانی یەزد، تەنیا ٢٤کاتژمێر دواتر و بەبێ تەواوکردنی ڕەوتی دەرمانییەکەی بۆ زیندان گەڕێندرایەوە.
شیاوی باسە کە، ناوبراو تەنیا زیندانییەکە کە حوکمی تاهەتایی هەیە، ئەم ڕۆژانەی دوایی بەبۆنەی خراپبوونی دۆخی جەستەیی و پێویستی بە چارەسەری، لە ناوەندێکی دەرمانی یەزد نەشتەرگەری بۆ کرا، بەم حاڵەوە، بەرپرسانی زیندان و دامەزراوە ئەمنییەکان کەمتر لە ٢٤کاتژمێر پاش نەشتەرگەری، بەبێ دابین کردنی دۆخی گونجاو و پێویست بۆ چاودێری پزیشکی دوایی نەشتەرگەری، بۆ زیندان گەڕاندیانەوە.
گەڕاندنەوەی زەینەب جەلالیان بۆ زیندان تەنیا ڕۆژێک پاش نەشتەرگەری، پێشێلکردنی ئاشکرای مافو سەرەتاییەکانی ناوبراو بۆ دەرمان و بەڵگەی بەرچاوی کردەوەی دژە مرۆیانەیە لەلایەن سیستەمی قەزایی و ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێرانەوە.
ق.ش


