ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندئ هەواڵگریkmmk، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممو ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی محەممەد فەرەجی ٣٠ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی لەنجاوای سەربە مەریوان لە زیندانی ناوەندی ئێران لە سنە جێبەجێ کرا.
فەرەجی پێشووتر لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست و سکاڵای کەسووکاری کوژراو بە کوشتنەوە مەحکوو
کرابوو.
ناوبراو چوار ساڵ پێش بەتۆمەتی کوشتنی خاڵۆی خۆی بەبۆنەی کێشەی ماڵی دەسبەسەر و دواتر ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.
ئەم ئێعدامە جارێکیتر سەرنجەکانی بۆ ڕەوتی ڕوو لە هەڵکشانی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام لە کوردستان و ئێران ڕاکێشاوە، ڕەوتێکە بەپێی هەواڵە مافی مرۆییەکان بەتایبەت هاوڵاتیانی کوردی کردۆتە ئامانج.
ناوەندیkmmk، وێڕای پەسندکردنی ئەم هەواڵیە، ئێعدامی هاوڵاتیانی کوردی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مەحکووم دەکات و بە پێشێلکاری ئاشکرای مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ و پێچەوانەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان دەزانێت.
ق.ش


