قانع خاتری چالاکی مەدەنی دوای تێپەڕاندی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

قانع خاتری چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە  دووشەممە ۷ـی ڕەزبەری ۲۷۲۵ـی کوردی دوای تێپەڕاندنی ٨۵ ڕۆژ حوکمی داسەپێندراو بەسەریدا لە گرتووخانەی ڕژێمی ئێران لەوشارە، ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپورتەکە، ئەم هاوڵاتییە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ بۆ جێ بەجێگردنی حوکمی ٨ مانگ بەندکردن بە تۆمەتی پڕووپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران
ڕاگوێزی گرتووخانە کرابوو.

ناوبراو ‌پێشتر لە مانگی ڕێبەندانی ۲۷۲۳ـی کوردی بە بێ نواندنی حوکمی دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستبەسەر و دوای تێپەڕاندنی قۆناخی لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *