بەرزان محەممەدی دەستی دایە مانگرتن لە خواردن

ک.م.م.ک:

هاوڵاتییەکی بەندکراو بە ناونیشانی بەرزان محەممەدی خەڵکی خەڵکی سەوڵاوا لە زیندانی ئێران لە مەریوان دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

بە گوێرەی هەواڵەکان، بەرزان محەممەدی لە دووشەممە ٢٦ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردییەوە، بە بۆنەی ڕاگواستنی بۆ کەرەنتینەی زیندان، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

شیاوی باسە کە ناوبراو بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی ئایینیی ناو زیندان بۆ کەرەنتینەی زیندانی حکوومەتی ئێران لە مەریوان ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە کە، بەرزان محەممەدی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە مەریوان بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕووزبەی بێهبوودی، بە تۆمەتی سووکایەتی بە ڕێبەری و پڕووپاگەندە دژی دەسەڵات بە ٢٢مانگ و ١٧ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.


هەروەها ناوبراو گەلاوێژی ساڵی ٢٧١٩ی کوردیش، بە تۆمەتی چالاکی لە فەزای مەجازی دژ بە دەسەڵات بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو و لە کۆتاییدا لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ئێران ئەم حوکمە بۆ ٣ساڵ و ٦ مانگ داشکابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *