بۆکان؛ دەسبەسەری هاوڵاتییەک و بڵاوکردنەوەی زۆرەملێی چەندد بابەت لەلاپەڕەی خۆکەسیی ناوبراو

ک.م.م.ک:

فەرزاد بەرجەستە، هاوڵاتی گەنجی خەڵکی شاری بۆکان، دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش چەندد کاتژمێر لێپرسینەوە، دەست بەسەر موبایلەکەیدا گیراو و بابەتگەلێکی داسەپاو دژی ڕێبەران و حیزبە کوردییە ئوپوزسیۆنەکانی ڕێژیمی ئێران لەلاپەڕەی ئینستاگرامەکەی بڵاوکرایەوە.

بەپێی کوتەی سەرچاوەی ئاگادار، فەرزاد بەرجەستە پاش چەندد کاتژمێر لێپرسینەوەی لەژێر پاڵەپەستۆدا مایەوە و بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتانە بەبێ خواست و ڕەزامەندی ناوبراو بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *