ک.م.م.ک:
سەرچاوە مافی مرۆییەکان دەڵێن: مەجید عەجەبی، زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە سەقز، پتر لە ساڵێکە بەبێ دەسڕاگەیشتن بەمافی سەرەتایی خۆی وەکوو پشوو، خولی زیندانییە سێ ساڵەکەی تێپەڕ دەکات.
بەپێی کوتەی سەرچاوەکان، هۆکاری سەرەکی ئەم بێبەری کردنانە، ڕەتکردنەوەی عەجەبی لە هاریکاری کردنی دامەزراوە ئەمنییەکان بووە.
ناوبراو پێشووتر ئەندامی حیزبێکی کوردستانی بووە پاش وەرگرتنی نامەی پاراستنی فەرمی گەڕایەوە بۆ ئێران و بەبۆنەی ڕەتکردنەوەی هەر چەشنە هاریکارییەک، ڕووبەڕووی سازکردنی مەلەفی قەزایی و لە کۆتاییدا سێ ساڵ زیندانی بوویەوە.
عەجەبی لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، گەڕایەوە بۆ ئێران و لە بەهاری ٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لە سەقز بەتۆمەتی ئەندامەتی و هاریکاری حیزبێکی کوردستانی و پروپاگاندا دژی دەسەڵات محاکمە و مەحکووم کرا. پاشان بۆ جێبەجێکردنی حوکم بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەقز ڕاگوازرا.
ق.ش


