ک.م.م.ک:
شەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، چیا(خدر) ئەحمەدنەژاد، کاسبکارێکی ٤٢ساڵ تەمەنی خەڵکی پیرانشار دوابەدوای ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە نێزیک گوندی زێوە کرایە ئامانج.
بەپێی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، هێزە چەکدارەکان پاش ڕاوەدوونانی درێژماوە، چیا ئەحمەنەژادیان لە مەودایەکی نێزیکەوە لەڕێی سێ فیشەکی شەڕەوە کردە ئامانج و تەرمەکەیان لەو شوێنە بەجێ هێشت.
ق.ش


