ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چیا ڕەزایی و ڕاهێنەر و پاڵەوانی پێشووی بواری وەرزشی مووی تای لە ئاستی ئاسیا، ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ڕەزایی کاتی چوونەدەر لە هۆڵی وەرزشی لە شارۆچکەی بێعسەتی سنە دەسبەسەر کرا.
ڕایەدارانی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران جگە لە ڕاگواستنی ناوبراو، ماشێن و تێلەفوونەکەشیان دەستبەسەردا گرت.
بنەماڵە و نێزیکانی ناوبراو، هەنووکە لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئاگادار نین.
ق.ش


