ک.م.م.ک:
ئەمیر ئەمیری، زیندانی تەمەن ٤٠ساڵی خەڵکی شاری سەحنە، پێنجشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج بە تەرزێکی گوماناوی گیانی بەخت کرد. ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو پێشتر چەنددین جار داوای چارەسەری پزیشکی کردبوو.
بەپێی کوتەی سەرچاوەی ئاگادار، ئەم هاوڵاتییە بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان لەم بەندیخانە زیندانی کرابوو، تەنیا سێ ڕۆژ پاش مردن لە پەیوەندییەکی تێلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی باسی لە دۆخی خراپی جەستەیی خۆی و پێویستی خێرای بە چارەسەرییەوە کردبوو.
ق.ش


