ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، هۆشیار شەعبانی، چالاکی مەدەنی و کۆمەڵایەتی خەڵکی بانە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای بریندار بوونی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، هێزە ئەمنییەکان بە جلوبەرگی ئاسایی و بەبێ پێشکەشکردنی هیچ فەرمانێکی دادوەری هەڵیانکوتایە سەر گوندی “کانی سوور” و هەوڵی دەستبەسەرکردنی ناوبراویان داوە.
شایەتحاڵان ڕایانگەیاندووە، لەم ئۆپەراسیۆنەدا شەعبانی بریندار بووە و دواتر دەستبەسەرکراوە و بەهەمان باروودۆخ گواستراوتەوە. تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و باری جەستەیی لەبەردەستدا نیە.
هۆشیار شەعبانی پێشتر بەهۆی چالاکییە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانییەوە کەوتبووە ژێر فشاری دامودەزگا ئەمنییەکانەوە.
E.Sh


