سنە؛ ڕێگری هاوڵاتیان لە پەلاماردانی سەر قەڵای مێژوویی حەسەناوا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژئ ٢٧٢٥ی کوردی، چوونی ترۆمبێل و ماشێنە قورسەکانی بەڵێندەری هەرەوەزی نیشتەجێبوونی دامەزراوەی شەهید(بنیاد شەهید) بۆ ناو قەڵای مێژوویی حەسەناوا لە نێزیک شاری سنە بە ئامانجی گۆڕینی بەستێنی مێژوویی، لەڕێی بەرگری چالاکانی مەدەنی، کەلتووری و ژینگەیەوە وەستێنرا.

بەپێی کوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هاوڵاتیانی ئامادە لە شوێنەکە بە پێکهێنانی زنجیرەیەکی مرۆیی ڕێگریان کرد لە درێژەی پەلامار و پلانەکە و کاولکردنی ئەم ئاسەوارە مێژوویە.

شیاوی باسە کە لەم ساڵانەی دوایی، قەڵای مێژوویی حەسەناوا چەنددین خار بەبیانوویی جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوەدانکردنەوە و ژێرخانی لەلایەن دامەزراوە و ئیدارە دەوڵەتییەکانەوە پەلامار دراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *