ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان ، ڕۆژی دوو شەممە ٢٧ گەلاوێژ ٢٧٢٥ی کوردی ، سزای سێدارەی هاوڵاتییەک بە ناسنامەی عەلی ئۆمیدی خەڵکی خۆڕەم ئاوا لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
شایەنی باسە کە ئەم هاوڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی کۆشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادی ڕژیمی ئیران بە سێدارە سزا درا بوو.
ف.ن


