ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕەحمان ڕەسووڵزادە، خێزاندار و خەڵکی شاری بانە لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێرانەوە ڕاستەوخۆ کرایە ئامانج و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد.
جێی سەرنجە کە هێزە سنوورییەکان بە چەکی قورسی دۆشکا تەقەیان لە هاوڵاتیان کردووە و کوشتنی ئەم هاوڵاتییە بەم جۆرە چەکە بووە.
شیاوی باسە، تەرمی ڕەحمان ڕەسووڵزادە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە ڕاگوازراوە.
ق.ش


