دەسبەسەری میلاد فەریدی نەسەب لەلایەن ڕێخراوی ئیتلاعاتی سپاوە

ک.م.م.ک:

میلاد فەریدی نەسەب هاوڵاتی خەڵکی شاری سیراون سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن ڕێخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە. ناوبراو تا ئێستە بەشێوەی هەڵپەسێردراو لە زینداندا ڕاگیراوە.

میلاد فەریدی نەسەب، ٢٨ ساڵ تەمەن و باوکی منداڵێک خەڵکی ئیسلامییە سەر بە سیروان کە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای ئیلامەوە دەسبەسەر کراوە و بەشێوەی هەڵپەسێردراو لە زیندانی ناوەندی ئیلامە.

بەپێی کوتەی سەرچاوەی ئاگادار، میلاد فەریدی نەسە. ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای ئیلامەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە ڕاگوازراوە.

ئەم هاوڵاتییە سەرەڕای بەڵێنی ئازادی بەدانانی بارمتە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە هێشتا بەشێوەی هەڵپەسێردراوی و بەشێوەی ناڕوون لە زیندانی ئیلامە.

شیاوی باسە کە تا ئەم کاتە هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دژی ئەم هاوڵاتییە دەکار کراون بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *