مەریوان؛ پێنج ڕۆژ دەستبەسەرکردن و نەبوونی زانیاری لەسەر چارەنووسی ڕەفیق مستەفای

ک.م.م.ک.:

دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ڕەفیق مستەفای، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی شاری مەریوان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ دابینکردنی هیچ فەرمانێکی قەزایی هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کارەکەی ڕەفێق مستەفایی لە کارگەیەکی خشت و دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن، دەزگای دەستبەسەرکردنەکە، یان دۆخی ئێستای ئەم هاوڵاتییە بڵاونەکراوەتەوە. هەروەها بنەماڵەکەی بە تەواوی بێ ئاگان لە بارودۆخ و شوێنی دەستبەسەر بوونی.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *