ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کەمپەینی ئازادی بۆ پەخشان عەزیزی، پێنجشەممە ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی دۆسیەی لێک جیای پەخشان عەزیزی و ئەندامانی بنەماڵەکەی وەکوو، باوک، خوشک و زاوا کە هەرکام بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون لە دادگای پێداچوونەوەی تاران پشتڕاست کرانەوە.
پێشووتر حوکمی پەخشان عەزیزی، پرشنگ عەزیزی و حسەین عەباسی لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری بەتۆمەتی هاریکاری تاوانبار بۆ هەڵهاتن لە محاکمە و مەحکووم بوون، دەرکرابوو.
پەخشان عەزیزی ڕۆژنامەوان و فریاگوزاری کۆمەڵایەتی بەتۆمەتی بەغی لەڕێی ئەندامەتی گرووپێکی کوردت ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران، بەبێ لەبەر چاو گرتنی بنەماکانی لێکۆڵینەوە لە دادگای ناسەربەخۆ و نادادوەرانە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە کە، جگەلەم سێ کەسە لە ئەندامانی بنەماڵەی پەخشان عەزیزی، کەسانی دیکەی وەکوو تاوانبار لە ناو دۆسیەکەدان.
ق.ش


