لانیکەم سێ کەس لە زیندانەکانی مەلایەر و نەهاوەند لە نێوان بێدەنگیدا لە سێدارەدران.

ک.م.م.ک :

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم سێ سزای لەسێدارەدان بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانەکانی شارەکانی مەلایەر و نەهاوەند جێبەجێ کراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی فەرمی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەری ئێران بێدەنگیان هەڵبژاردووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئیسماعیل حاجیوەند تەمەن ٤٤ ساڵ، ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٥ی کوردی و فەرزاد یاری ڕۆژی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژ لە زیندانی مەلایەر لەسێدارە دراون. هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژ حوکمی لەسێدارەدانی ئاراش مۆحەمەدی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٦ ساڵ، لە زیندانی نەهاوەند جێبەجێ کرا.

ب.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *