دەستبەسەر کردنی سۆهەیلا خالدیان ، مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ک.م.م.ک:

سۆهەیلا خالدیان ، مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری سنە ، شەممە ١١ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی ، لە دوای هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی ئەمنیەتی ڕژیمی ئیران ئەم هاوڵاتییە ٥٨ ساڵەیان بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی دەستبەسەر کردووە.

هەتا ئیستا ، لە هۆکارەکانی دەستبەسەر کردن و تۆمەتەکانی سۆهەیلا خالدیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *