ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی نێردراو ، دوو شەممە ٦ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی ، هاوڵاتییەکی گەنج بە ناوی ڕزگار نوری ، خەڵکی گۆندی سەرهۆیە سەر بە ناوچەی کەڵاتەرزان و دانیشتووی شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە لە شارووچکەی کانی دینار ڕووی داووە و هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک لە تۆمەتەکان و هۆکارەکانی دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.
شایەنی باسە کە نەبوونی زانیاری لە دۆخی تەندروستی و هەر وەها شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتییە بووەتە هۆکاری نیگەرانی لە ناو بنەماڵەو هاوڕێیانی ئەم هاوڵاتییە.
ف.ن


