سنە؛ حەوت چالاکی ژینگەپارێز لەڕەوتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرکەوتنەوەی کێوی ئاویەر تووشی سووتان هاتن

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، لەڕەوتی هەوڵ بۆ کۆنتڕۆڵی ئاگرکەوتنەوە لە بەرزاییەکنی کێوی ئاویەر لە شاری سنە، حەوت کەس لە چالاکانی ژینگەپارێز تووشی سووتانی زۆر بوون کە دۆخی سێ کەسیاب ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

ئەم کارەساتە مرۆییە جارێکیتر ناکارامەیت و نابەرپرسیارەتت بنچینەیی ڕێژیمی ئێران لە ڕێوەبەری قەیرانە ژینگەییەکان و پشتیوانی لە پارێزەرانی سرووشتی بە ڕوونی دەردەخات. نەبوونی هێزی پسپۆڕی فێرکاری، نەبوونی کەرەستەی سەرەتایی کۆنترۆڵی ئاگرکەوتنەوە و نەبوونی ئیرادە بۆ بەرگری لە کاولکاران، ساڵگارێکە پەرژاوەتە سەر ژینگە. دەوڵەت نەک تەنیا هیچ پرۆگرامێکی بۆ ڕێگرتن لەو ڕووداوانە نییە بەڵکوو کاتی ڕوودانی قەیران هیچ ئامادەکارییەکی نییە. هێزی خەڵک بە دەستی بەتاڵ ئەرکی قورسی پاراستن لە ژینگە لە ئەستۆ دەگرن.
بایەخ نەدانی ئامانجداری دەوڵەت گیان مرۆڤ و ژینگە بەیەک ڕادە بخاتە مەترسییەوە. دووپات بوونەوەی ئەم کارەساتانە ئەنجامی ڕاستەوخۆی نەبوونی پرۆگرام، گەندەڵی بنچینەیی و کەمتەرخەمی ڕێژیمە کە بەردەوام ئەمنییەت و مانەوەی ژینگەی کردۆتە قوربانی مەبەستە سیاسیی و چەکدارییەکانی خۆی.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *