ئازادی کاتی شۆڕش ‌ئەبووبەکری

ک.م.م.ک

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هونەرمەندی سەردەشتی، شۆڕش ئەبووبەکری ناسراو بە شۆڕه سوار، تا کۆتایی کارووباری دادوەری و یاسایی، بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئەمنییەتی ڕژێم لە ورمێ، ئازاد کرا .

جێی ئاماژەیه کە ئەم هونەرمەندە ئێوارەی ١٨ی بەفرانباری ئەمساڵ، بە بێ فەرمانی دادگا، دوای هێرشێکی چەکداری هێزەکانی ڕژێم بۆ ماڵی خۆی لە سەردەشت، دەستبەسەر و بۆ ورمێ گواسترایەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هونەرمەند شۆڕش ئەبووبەکری لە بوارەکانی پێشکەشکاری، گۆرانی‌بێژی و ژەنینی تاردا چالاکە و خاوەنی مۆڵەتی فێرگەی مۆسیقای “ئاوای کورد” بووە، کە ٦ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ڕژێمەوە هەڵوەشاوەتەوە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *