ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، نێزیک بە حەوتوویەک پێش، هاوڵاتییەک بەناوی ئەمیر ئەمجەدی خەڵکی مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، وێڕای بەدوادچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و دۆخی تەندرووستی و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە و ناوەندە ئەمنییەکان ڕوونکردنەوەیەک نادەن بەدەستەوە.
شیاوی باسە، لە دوای هێرشی ئیسڕایل بۆ سەر ئێران و بەرکەوتنی زەبری گران بەر ئەو ڕێژیمە، کوردستان کەوتۆتە بەر پەلاماری هێزر چەکدار و ئەمنییەکان و لە کوشتن و دەسبەسەری هاوڵاتییانەوە بگرە تا ڕفاندن و هەڕەشە سڵ ناکەنەوە و هەموو هێزی خۆیان دژی خەڵکی بێ بەرگری و بێ چەکی کورد وەگەڕ خستووە و تەنانەت چەنددین حاڵەتی کوشتن و پەلاماری هاوڵاتیانی کورد لە بازگە و ڕێگەکان تۆمار کراوە.
ق.ش


