ک.م.م.ک:
سێشەممە ٦ی پووشپەری ۲۷۲۳ی کوردی، عەبدوللە حەمزە کوری محەمەد کەریم، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی شار سەقز، کە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەقزە دەستبەسەرە، نێزیکەی دوو هەفتەیە، چارەنووسی نادیارە.
شیاوی باسە، چواردە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە دا تێپەڕیوە و لەم ماوەیەدا هیچ پەیوەندیەکی تەڵەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیەوە نەبووە و ئەم بێ هەواڵییە سەبارەت بە دۆخی ناوبراو بنەماڵەکەی دڵگران کردووە.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە، شەممە ۲۰ی جۆزەردان،عەبدوللە حەمزە بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەقز.
ع. س


