بۆکان؛ چالاکوانێکی کرێکاری ڕەوانەی زیندان کرا

KMMK:

شەممە ۱۹ بەفرانباری ۲۷۱۹ کوردی، هادی تەنوومەندی چالاکوانێکی کرێکاری خەڵکی شاری بۆکان دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی حکومەتی ئێران لەو شارە کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان: هادی تەنوومەندی یەکێک لە ئەندامانی دەستەی رێخستن و ئالیکاری بۆ سازدکردنی ڕێخراوەکانی کرێکاری، بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە و رێکخراوەیە و پڕوپاگەندە لە دژی نزام” لە لایان دادگای ئیقلابی کۆماری ئیسلامی لە مهاباد حووکمی سێ ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

هادی تەنوومەندی، لە جۆزەردانی ۲۷۱۱ کوردی هاوڕێ دەگەڵ ۵۷ کەس لە ئەندامانی ئەو رێکخراوەیە، لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەو ڕێکخراوەیە لە شاری کەرەج دەستبەسەر و دوای ماوەیەک ئازاد کرابوون.

ئەو چالاکوانە جارێکی تر لە پاییزی ساڵی ۲۷۱۱ لە لایان هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و دوای ۴۳ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی سی‌ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان