ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان؛ محەممەد پەروازە هاوڵاتی ٢٩ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان و باوکی سێ منداڵ، ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە کە جلی مەدەنیان لەبەردابوو تونداژۆیانە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و بە کوتەک و لێدانەوە بووە لە سێ ڕێیانی گوندی نێ. هێزە ئەمنییەکان بەبێ ڕاگەیاندنی هۆکاری دەسبەسەر و بە جلی نافەرمییەوە هێرشیان کردۆتە سەری و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران یان دۆخی جەستەیی و یاسایی محەممەد پەروازە بەردەست نییە و بەدواداچوونە بنەماڵەکەی بێ ئەنجام ماوەتەوە.
ق.ش


