کوشتنی هاووڵاتییەک بە هۆی تەقەکردنی هێزەکانی ڕژیمی ئیران لە بازگەی کەنگاوەر

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، بەهمەن کازمی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی شاری کۆهدەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە بازگەی کەنگاوەر کوژرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان کە لەم خاڵە پشکنینە جێگیرکراون، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە یان ڕەچاوکردنی بنەما یاساییەکان تەقەیان کردووە و لە ئەنجامدا بەهمەن کازمی بووەتە یەکێک لە قوربانیانی ئەو ژینگە ئەمنییەی کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراندا زاڵ بووە.

دوابەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران، هێزە ئەمنییەکان و سەربازییەکان بە دانانی چەندین خاڵی پشکنین لە شارە جۆربەجۆرەکاندا سنووردارکردنی بەرفراوانیان بەسەر هاووڵاتییاندا سەپاندووە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *