كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ۲٦ی پوشپەڕ ژمارەیەک کۆڵبەر لە بەردەپانی سەر بە سەردەشت کەوتنە کەمینی چەکدارانی کۆماری ئیسلامی.
چەکداران تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و هاوکات دەستیان بە کەل و پەل و کۆڵەکانیان داگرت. دژ بەو هێرش و تاڵانەی چەکدارانی کۆماری ئیسلامی خەڵکی بێورانی خوارێ هێرشیان بردە سەر پاسگا و کۆڵەکانیان ئەستاندەوە.
لە نێو گوندی بێورانیش خەڵک هێرشیان کردە سەر ماشێنێکی نیرووی ئینتزامی کە بە مەبەستی هەڕەشە لە خەڵک، هاتبووە ناو ئاوایی. خەڵک ماشێنەکەیان تێکشکاند و مەئموورەکان ڕایانکرد.
لەو تێکەڵچوونانەی نێوان خەڵک و چەکدارانی کۆماری ئیسلامیدا بازاڕی کێلێ ئاگری تێبەردراوە و تێکەڵچوونەکان تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە نێوان خەڵک و هێزەکانی پاسگای بەردەپان لە ئارادایە.
شایەنی باسە لەمانگی پوشپەر دا ئەوە دووهەم جارە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خەڵکی ئەو ئاواییەو هێزەکانی رژیم بە هۆی توندوتیژی هێزە سەرکوتکەرەکان دێتە ئاراوە
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان