کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی كوردستان: ئەمشەو دارستان و لە وەرگەکانی مڵە وران پشت بە بەنداوی هێروێ سەر بە هەرێمه کانی هەورامان لە لایەن کەسانی نەناسراو ئاگریان تێبەر درا.
ئەمە لە حاڵێکدا رۆ دەدات لە ماوەی چەند مانگی رابردوو لە سەرەتای ئەمساڵەوە پتر لە 300 هێکتار لە دارستان و لێوارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگرێان لە لایەن سوپای پاسداران و هێزە ئەمنێیەکانیان تێ بەردڕاوە.
شایانی باسە لە ئاکامی ئەم ئاگر کەوتنەوە دا زۆرێک لە دارستانەکانی هەورامان لە ئاگردا سوتاون و زیانێکی گەورە بە ژینگەی هەرێمەکانی هەورامان گەیاندووە.
ئەمە لە حاڵێکدا لە زۆربەی جارەکاندا بۆ کونترۆڵ کردنی ئاگرەکە خەڵکی مەدەنی و ژینگە پارێز و ئەنجومەنەکانی ژینگە پێکەوە هاوکاریان کردووە .
جێگە باسە کە کەتر پێش هاتووە هێزە کانی ئاگرکوژێنەوە بگەنە جێ و کاتێک دەگەن کە خەڵک خۆیان ئاگرەکەیان کونترۆڵ کردووە.
کۆماری ئێسڵامی ئێران پیلانەکانی دژ بە هەورامان گۆریوە و بە هۆی ئەوە کەس بە فریای ژینگە و سروشت نەکەوێت دەستی داوەتە ئاگر بەردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شەودا.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان