ک.م.م.ک.:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، مەهسا شەفیعی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٤ ساڵ و ئەندامی بنەماڵەی دادخواز ، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، لە ماڵی باوکی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمی ڕێژیمی ئێران لە یاسوج بە توندوتیژی دەستبەسەر کرا.
مەهسا شەفیعی خوشکی نیما شافیعی (پارسا)، هەرزەکارێکی تەمەن ١٨ ساڵە کە لە کاتی شۆڕشی ژن-ژیان-ئازادی، دوای یاریی تۆپی پێی ئێران و ئەمریکا لە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر لە شاری یاسوج گیانی بەخت کرد.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، تۆمەتەکانی سەر مەهسا شەفیعی بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.
ف.ن


