دەستبەسەر کردنی هاوڵاتییەک لە بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەک شەممە ٢٢ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، هێزە ئەمنیەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هێڕش بردن بۆ سەر ماڵی سەباح ئەمینیان ، هاوڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی بۆکان یان دەستبەسەر کرد.

بە پێی ڕاپۆڕتەکان ، دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی ڕووی داوە.

شایەنی باسە کە هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکان سەباح ئەمینیان لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *